Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی: ئەنفالی بارزانییەكان و شاڵاوەكانیتری برینێكی ساڕێژ نەبوون

کوردستان

بینراو 39

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ٣٦یەمین ساڵەی تاوانی ئەنفالی بارزانییەكان رایدەگەیەنێت: لەكاتێكدا هەموو تاكێكی كورد بەهەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە برینی بەسوێی كولایەوە، ٣٦ ساڵی تەواویش بەسەر تاوانی ئەنفالكردنی هەزاران بارزانیدا تێدەپەڕێت كە ئەم پڕۆسە مرۆڤكوژییە شۆڤێنییە شانبەشانی كیمیابارانی هەڵەبجەو خاپوركردنی گوندەكانی كوردستان و تەرحیلكردنیان برینێكی سارێژ نەبوون.

دەقی راگەیەنراوەكەی قوباد تاڵەبانی

بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی بارزانییە ئەنفالكراوەكان

لە كاتێكدا هەموو تاكێكی كورد بەهەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە برینی بەسوێی كولایەوە، ٣٦ ساڵی تەواویش بەسەر تاوانی ئەنفالكردنی هەزاران بارزانیدا تێپەڕبوو كە لەتەمەنی منداڵیەوە تا دوا تەمەنەكانی ژیانی لەخۆ دەگرێت.

ئەنفالی بارزانییەكان و شاڵاوەكانیتری ئەم پڕۆسە مرۆڤكوژییە شۆڤێنییە، شانبەشانی كیمیابارانی هەڵەبجەو خاپوركردنی گوندەكانی كوردستان و تەرحیلكردنیان، برینێكی سارێژ نەبوون لەسەر جەستەی نەتەوەی كورد كە هەرگیز لە یادو بیرەوەریماندا كاڵ نابنەوە وەك چۆن خاڵێكی رەشیشە بەنێوچاوانی ئەنجامدەرانیەتی.

ئێمە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان بەئەركی لە پێشینەی خۆمان دەزانین و سەرمان بەكەسوكارەكانیان بەرزەو رۆح و دڵیشمان هەر لەلای روفاتی پیرۆزی پەرش و بڵاویانە لەبیابانەكانی باشوری عیراق.

 لە یادی ئەنفالی بارزانییەكاندا سەری رێزو نەوازش بۆ قوربانییەكان نەوی دەكەین و سەبووریی بۆ كەسوكاریان لەخوای گەورە داوا دەكەین. درود بۆ گیانی پیرۆزی ئەنفالكراوە بارزانییەكان، درود  بۆ گیانی پیرۆزی سەرجەم قوربانیانی ئەنفال و شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆك وەزیران

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP