Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی: هێشتا داعش هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە

کوردستان

بینراو 59

31/07/2019

Alternate Text
+ -

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە هۆی سەقامگیرنەبوونی ئاسایش لە هێندێک ناوچەی عێراقدا، شانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و هێشتا داعش هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی تەمووزی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتیی جەنەڕال گریگۆری کرودەر.

لەم کۆبوونەوەیەدا، دوا رەوشی ئاسایشی ناوچە جیاجیاکانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا، هاوكات جەخت لە کاراکردنی مەیدانیی ھەرچی زووتری میکانیزمی ھەماھەنگیی ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کرایەوە.

شاندی ئەمەریکی دووپاتیان کردەوە، لە سەر هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی یلە نێوان یەکەکانی پێشمەرگەدا، بەردەوام دەبن .

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی حکوومەتی ئەمەریکا بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەش دا کە بە هۆی سەقامگیرنەبوونی ئاسایش لە هێندێک ناوچەی عێراقدا، خشنە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و گوتیشی: هێشتا داعش هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە.

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا، لە پێناو نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان، پێویستە هۆکارەکانی سەرھەڵدانی توندوتیژی لەناو ببردرێن، ئەو چەندەش بە رێگەی چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەریی و یەکتر قبوڵکردن جێگیر دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP