Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران... بەرپرسیارێتییەکانی لەڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا کەمتردەکاتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 41

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا کەمتر دەکاتەوە ئەگەر هاتوو ئەوروپییەکان ئێران نەپارێزن لە سزاکانی ئەمەریکا.

 محمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند،" لەم ڕەوشەی ئێستادا ئەگەر ئەوروپییەکان جووڵە نەکەن، ئەوا هەنگاوی داهاتوومان کەمترکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانمان دەبێت." زەریف ئاماژەی بەوەدا دەبێت ئەوروپییەکان شتێک بکەن کە ئێران بتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت و پارەکەشی وەربگرێتەوە.

هەر وەها وتیشی، ئێران بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەدا قۆناغ بە قۆناغ کەم دەکاتەوە یاخود لێی دەکشێتەوە ئەگەر ئەوروپییەکان ڕێگەیەک نەدۆزنەوە بۆ پاراستنی ئابووری ئێران لە سزاکانی ئەمەریکا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP