Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ سێ مانگی ڕابردوودا ٧٨١ هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ سوریا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 42

31/07/2019

Alternate Text
+ -

 

به‌هۆی هیرشه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ له‌ سوریا له‌ ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا ٧٨١ هاوڵاتی مه‌ده‌نیی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ڕاپۆرتێكیدا روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی سوپای سوریا و ڕوسیا له‌ ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان له‌ ئیدلب، ٧٨١ هاوڵاتی مه‌ده‌نیی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، كه‌ ١٤٠كه‌سیان ژن و ٢٠٨ كه‌سی دیكه‌شیان منداڵن.

باس له‌وه‌ش كراوه به‌ هۆی هێرشی سوپای سوریاوه‌ ‌٦٢٥ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ڕوسیاشدا ١٥٦ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.‌

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP