Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوادەکرێت هەرێمی کوردستان ژمارەی فەرمانبەرانی رادەستی بەغدا بکات

عێراق

بینراو 138

31/07/2019

Alternate Text
+ -

داوایەک ئاراستەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی دەکرێت سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لە بەڵگەنامەیەکدا کە واژووی ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقی لەسەر هاتووە داوا لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی دەکرێت لێکۆڵینەوە لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات بە پێی بڕگەی ١٠ لە یاسای بودجە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە حکومەتی ناوەندی دڵنیابکرێتەوە لەوەی بڕی ٤٥٣ ملیار دینار کە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران تەرخاندەکرێت یان نا.
ئەوەش هاتووە، بە پێی مادەی (١٠) لە یاسای بودجەی گشتی حکومەتی ناوەندی ساڵی ٢٠١٩ کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان، پێویستە هەرێمی کوردستان وردەکاری ژمارەی فەرمانبەرانی بۆ حکومەتی ناوەندی بنێرێت.
ئەو داوایە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەریەکە فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق و ثامر غەزبان، وەزیری نەوت و صەڵاح نوری خەلەف، سەرۆکی دیوانی چاودێری بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق کران بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوەیە لە پێشێلکاری مادەی ١٠ لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن وەزیری دارایی عێراق کە بودجەی ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ ئەوەی هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی رادەستی حکومەتی عێراق کردبێت




Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP