Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژمارەییەک ئەفسەر لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی گواسترانەوە

کوردستان

بینراو 476

31/07/2019

Alternate Text
+ -

 جەبار یاوەر روونکردنەوەیدا لەبارەی ئەو ئەفسەرانەی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە هەولێرەوە گواستراونەتەوە بۆ سلێمانی.

لە لێدوانێکیدا بۆ بی ئێم سی، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەو بابەتە پڕۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەییە هیچ پەیوەندی بە سزادان یان بابەتی حزبییەوە نییە".

هەروەها جەبارە یاوەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەفسەرانەی لە هەولێرەوە گواستراونەتەووە بۆ سلێمانی بۆ رێکخستنەوەی یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگەییە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی بە حزب یان سزادانەوە نییە، بەڵکو وەک ئەفسەرێک سەیردەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکە دەنگۆی گواستنەوەی ئەو ئەفسەرانەی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێرە بۆ سلێمانی بڵاووبووەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP