Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێکخراوی هەنگاو: مانگی تەمووز لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

کوردستان

بینراو 32

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، مانگی تەمووزی رابردوو لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٩دا، لە سنوورەکانی ئێران لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر کوژراون یان بریندار بوون، کە زیاتر لە ٩٢٪ی حاڵەتەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

ئاماری رێکخراوی هەنگاو لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٩

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٥ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٩ بریندار) کە دەکاتە ٩٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ مورد (١بریندار) کە دەکاتە ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
 ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتە  ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٢١ حاڵەت (٤ کوژراو و ١٧ بریندار).
پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ١ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار).

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP