Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازی کرد

کوردستان

بینراو 35

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی کرد و لە کۆبونەوەیەکدا جەختیان لە هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووەتەوە.

 ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی بە سەرپەرشتی جەناڕاڵ گریگۆری کرودەر کردووە، لە کۆبوونەوەکەشیاندا جەختیان لەسەر کاراکردنی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووەتەوە لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە ناسەقامگیری ئاسایشی هەندێ ناوچەی عێراق کراوە بەهۆی هەبوونی خانە نوستووەکانی داعش لەو ناوچانەدا و دەستکردنیان بە جموجۆڵی تیرۆرستی، هەر بۆیەش باسی لە پێویستبوونی لەناوبردنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی توندوتیژی کراوە لەو ناوچە کێشەلەسەرانەدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP