Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو حاجی لەشاری مەککە کۆچی دواییانکرد

عێراق

بینراو 320

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

نێردەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، حاجییەکی دانیشتووی پارێزگای بابل و حاجییەکی دانیشتووی شاری کەربەلا لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دواییانکرد.

حەسەن فەهد کنانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، حاجییەک بە ناوی ملكة مكطاف حسين تەمەن ٩٣ ساڵان کە خەڵکی پارێزگای بابلە لە نەخۆشخانەی "النور" لە شاری مەککە لە سعودییە کۆچی دواییکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حاجییەکی دیکە کە دانیشتووی پارێزگای کەربەلایە بە ناوی محەمەد خەلیل، تەمەن ٥٠ ساڵ بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دواییکرد.

مردنی ئەم حاجییانە لە سعودییە لە کاتێکدایە پێشتر ئەو وڵاتە رەزامەندی دەربڕی بە زیادکردنی ژمارەی حاجیانی عێراق لە ٣٣ ھەزارو ٦٩٠ حاجی بۆ ٣٨ ھەزار حاجی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP