Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەڤێنجەرس ئێند گەیم پڕداهاترین فیلمی سینەمایی هۆڵیوود

هونەری

بینراو 90

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

فیلمی ئەڤێنجەرس ئێد گەیم پڕداهاترین فیلمی سینەمایی هۆڵیوود، تەنیا لە ماوەی ١٠ رۆژدا ملیارێک و ١٨٨ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

 

ئەڤێنجەرس فیلمێکی ئەکشن، خەیاڵی، سەرکێشییە، فیلمەکە لە لۆس ئەنجلس لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٩ پەخشکراوە، بە پڕداهاترین فیلمی سینەمایی هۆڵیوود دادەنرێت،تەنیا لە ماوەی ١٠ رۆژی پەخشکردنیدا ملیارێک و ١٨٨ ملیۆن دۆلار داهاتی فیلمەکە بووە، فیلمەکە کۆتا بەشی زنجیرەی ئەو فیلمەییە، کە باس لە تێکچوونی گەردوون دەکات و لەلایەن تۆڵەسێنەرەکانیشەوە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی گەردوون دەدرێت بۆ ئاسایی کردنەوەی رێڕەی گەردوون.

ماوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە، فیلمەکە لە دەرھێنانی جۆ روسۆ و ئەنتۆنی روسۆیە، لە نووسینی کریستۆفەر ماڕکس و ستێفن مکفلیە، هەریەک لە ئەکتەران رۆبەرت داونی جونیەر، کریس ئیڤانس، مارک رۆفەرلۆ، کریس هێمسوۆرت، سکارلێت جۆهانسن، جێرمی رێنەر، دۆن چیدڵ، پۆڵ روود، بری لارسن، کاڕن گیلیەن، دانای گوریرا، پرادلی کووپەر و جۆش پرۆلینەز رۆڵیان لە فیلمەکەدا بینیووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP