Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مانچستەر ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنەی دەوێت

وەرزش

بینراو 19

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵدایە ساموێل ئۆمتیتی فەرەنسی و بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە بباتە ریزەكانییەوە.

رۆژنامەكانی فەرەنسا ئاماژە بەوەدەكەن، یانەی مانچستەر دەیەوێت بە گرێبەستێكی ٥٠ ملیۆن یۆرۆی دڵی بەرگریكارە فەرەنسییەكە رازیبكات بە گواستنەوەی بۆ ریزی شەیتانە سوورەكان، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت لە ئێستادا بەو بڕە پارەیە.

‎رۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی نووسیویەتی، ئۆمتیتی لە ریزەكانی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە، بەڵام تا پێش داخستنی میركاتۆی هاوینە ئەگەری روودانی هەموو شتێك هەیە لە كاتی پێشكەش كردنی گرێبەستی گونجاو یانەكە ئامادەيە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

رۆژنامەكانی فەرەنساش ئەوەیان خستۆتەروو، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت بە مەرجێك بڕی بۆندەكەی لە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ كەمتر نەبێت، تاكە یانەش تا ئێستا گرێبەستی پێشكەش كردبێت مانچستەرە بۆیە ئەگەری زۆرە بەرشەلۆنە بە بۆندەكەی یانە ئینگلیزیەكە رازی ببێت.

‎بەهۆی ئەو پێكانەی لە ئەژنۆیدا تووشی هات وەرزی رابردوو نەیتوانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لەگەڵ بەرشەلۆنە، لە كۆی ١٥ یاری كە بەشداری تێدا كردووە تەنیا یەك ئەسێستی هەبووە، ئۆمتیتی لە وەرزی ٢٠١٦ بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیۆنی فەرەنسییەوە روویكردە یانەی بەرشەلۆنە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP