Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پاریس سانجێرمان نایەوێت نیمار بدات بە بەرشەلۆنە

وەرزش

بینراو 21

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

دەنگۆی رۆیشتنی نیماری ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رۆژ بە رۆژ ئاڵۆزتر دەبێت، لە ئێستادا زۆرترین میدیا وەرزشییەكانی جیهان چاوییان لەسەر جووڵەكانی ئەو یاریزانەیە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا باس لە پلانێکی نوێی پاریس سانجێرمان دەکەن بۆ هێشتنەوەی ئەستێرەی یانەكەیان بۆ وەرزێكی نوێ و بەردەوام بوون لەگەڵ یانەكەو نەڕۆیشتنی بۆ بەرشەلۆنە.

‎رۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی ئەمڕۆ ئاشكرای كرد، بەڕێوبەری وەرزشی یانە پاریسیەكە لیۆناردۆ كار بۆ ئەوە دەكات ئەم وەرزەش نیمار لەگەڵ یانەكە بەردوام بێت، پاش كۆتایی وەرز ئەو یاریزانە ئازادە بۆ چوونە هەر یانەیەكی تر كە خۆی خواستی لەسەرە، یانەی پاریس رێگری لێ ناكات.

‎رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتە روو، ‌لیۆناردۆ لە ووڵاتی چین دەیەوێت بە زووترین كات لەگەڵ نیمار كۆبێتەوە سەبارەت بەم پرسە، لیۆناردۆ ئەمە بە چارەسەرێكی گونجاو دەزانێت پێی وایە ئەمە لە بەرژەوەندی هەموو لەیەكە لە ئێستادا وا ئاسان ناتوانرێت چارەنووسی ئەو یاریزانە دیاری بكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP