Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یەکەم حاجی کورد کۆچی دواییکرد

کوردستان

بینراو 121

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

تیمی راگەیاندنی حەج بڵاویکردەووە، یەکەم حاجی کورد کە خەڵکی قەزای زاخۆیە لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد.

لە راگەیەندراوێکیدا تیمی راگەیاندنی حەج ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ یەکێک لە حاجیانی هەرێمی کوردستان کە خەڵکی زاخۆیە کۆچی دوایکردووە لە کاتی سەردانیکردنیدا بۆ حەرەمی پیرۆزدا، هەروەها هەر لە گۆڕستانی حاجییانی شاری مەککە بەخاک دەسپێردرێت دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەر تەرمەکە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوە، ئەو حاجییە ناوی سرمێ رەمەزان یوسفە، لەگەڵ کوڕەکەیدا چووە بۆ سعودیە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، هەروەها وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی حەج وعومرە سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەو حاجییە کردووە، دڵنیایشی داوە لە خزمەتکردنی حاجییانی هەرێم بەباشترین شێوە لەکاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا.

لەم ساڵدا حەوت هەزار و 130 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە چوەنەتە وڵاتی سعودییە بە مەبەستی حەجکردن، لە ١١-٧-٢٠١٩ یەکەم گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ سعودییە ئەنجامدرا.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP