Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانتارێک: فواد حسێن ئەجێندایەکی کوردی لە بەرژەوەندی هەرێم جێبەجێدەکات

عێراق

بینراو 46

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی کار بە ئەجێندایەکی کوردی دەکات لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان، دەشڵیت، بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی لەگەڵ ثامر غەزبان، وەزیری نەوت بۆ پەرلەمان هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

عودەی عەواد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند، وەڵامەکانی فواد حسێن، وەزیری دارایی و ثامر غەزبان، وەزیری نەوت لە بانگهێشتکردنیان بۆ پەرلەمان و ئامادەبوونیان لە ئەنجومەنی نوێنەران بڕواپێهێنەر نەبووە، ئەو دانیشتنە هیچ رونکردنەوەیەکی ئاشکرای نەدا بەدەستەوە دەربارەی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی بەرنامەیەک جێبەجێدەکات کە لە بەرژەوەندی کوردە و خزمەت بە هەرێمی کوردستان دەکات نەک عێراق.

وتیشی، پێویستە لە دانیشتنەکانی داهاتوودا کە بانگهێشت دەکرێت راستەوخۆ ئەو پرسیاری لێبکرێت کە پەیوەندی بە پێشێلکارییەکانییەوە هەیە بۆ سەر بودجەی گشتی.

ئەو لێدوانەی عودەی عەوادی لە کاتێکدایە، سوبحی مەندەلاوی، سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە کەناڵی دیجلەی راگەیاندووە، هەندێک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێجگە لە تورەکردن و هاندانی خەڵک دژی کورد هیچ کارێکی دیکەیان نییە، هۆشداری دابوو لەوەی ئەو کارە زیان بە کورد دەگەیەنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP