Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بی ئێم سی نوێترین زانیاری له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش بۆ سەر هێزەکانی ئاسایش بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

بینراو 69

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گای ئاسایشی گوڵاڵه‌ له‌ ناحیه‌ی گوڵه‌جۆ، به‌و هۆیه‌وه‌ چوار كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش شه‌هیدبوون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.

شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی گوڵاڵه‌و شه‌ڕو پێكدادانی قورس له‌ نێوانیاندا روویدا.
 
به‌ پێی زانیاریه‌كانی بی ئێم سی،  شه‌وی رابردوو سەرەتا داعش بە هاوەن هێرشیکردووە و چەند هاوەنێکی لە سەنتەری ناحیەی کوڵەجۆ داوە، دواتر بە چەکی قەنناس هێرشیانکردووەتە سەر بنکەی ئاسایشی گوڵاڵەو پێکدادان روویداوە.
لەو گوللـە هاوەنانەی داعش ئاراستەی ناحیەکەی کردوون، دووانیان نەتەقیونەتەوە، یەکێکیشیان بەر ماڵێک کەوتووە، لە ئەنجامدا ژنی ماڵەکە برینداربووە.

بی ئێم سی ئه‌وه‌ی زانیووه‌، شه‌وی رابردوو به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه‌ سێ كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید بوون و هه‌شتی تریش برینداربوون، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌هید بوو، به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی شه‌هیده‌كان بوو به‌ چوار شه‌هید.
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP