Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌ستا ره‌سوڵ: كورد به‌ یه‌كده‌نگی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر به‌ بیری شۆڤێنی هه‌ڵوێستی هه‌بێت

کوردستان

بینراو 74

01/08/2019

Alternate Text
+ -

وەستا رەسوڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی كاركردن بە ماددەی ١٤٠ی دەستوور بەگرنگ وەسف دەكات، باس له‌وه‌ده‌كات،  كورد بەیەكدەنگی دەتوانێت بەرامبەر بە بیری شۆڤێنی هەڵوێستی هەبێت.

وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەگرنگی یەكریزی نیۆ ماڵی كورد كردوەو بریارەكەی دادگای فیدراڵیشی بەگرنگ وەسفكرد كە لەچەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند بوو ماددەی ١٤٠ ماددەیەكی دەستوریەو پێویستە كاری پێ بكرێت.

وەستا رەسوڵ روونیشیكردۆته‌وه‌،  كورد بەیەكدەنگی دەتوانێت بەرامبەر بە بیری شۆڤێنی هەڵوێستی هەبێت و لەچوارچێوەیەشدا رایگەیاند ئەزمونی رابردوو ئەوەی سەلماندووە هیچ لایەنێك بەتەنیا ناتوانێت هەنگاوی گەورە بنێت و هەموو دەسكەوتێكی گرنگی نەتەوەییش تەنها بە كۆدەنگی نیشتمانی بەدی دەهێندرێت


لەبارەی گرنگی مانەوەی یەكێتیش لەشاری كەركوك وەستا رەسوڵ ئاشكرایكردووه‌، "مانەوەو خۆڕاگری هەڤاڵانی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی لەدوای روداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی مانەوەی كورد بوو".
ئەو هەڵوێستەی بە گرنگ وەسفكرد كە خۆڕاگرانە توانیویانە پارێزگاری لەناسنامەی كوردستانی بوونی شاری كەركوك بكەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP