Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات

کوردستان

بینراو 38

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەکات کە بڕیارە رۆژی سێی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دیاریبکرێت.


لای خۆیه‌وه‌ شنۆ ئه‌شقی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی نائاساییە، تەنها تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان.
پەرلەمانی کوردستان رۆژی ١١-٧-٢٠١٩ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کرد، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان پێیویستی بە سێ قۆناخی یاسایی هەیە لە پەرلەمان، کە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، خوێندنەوەی دووەمیش ئەمڕۆ دەکرێت و گفتوگۆ لەسەر ماددەکانی پرۆژە بڕیارەکە یان یاساکە دەکرێت، لە دانیشتنی سێیەمیش دەنگی لەسەردەدرێت.

پەرلەمانی کوردستان پێیوایە ئەو دەستدرێژییە یان ئەو هێرشەی داعش بۆسەر ئێزدییەکان لە سێی ئابی ٢٠١٤ ئەنجامیدا، خەسڵەتەکانی کۆمەڵکوژی هەیە، کە لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەو خەسڵەتانە دەستنیشانکراون، بۆیە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە ئەوەی دژ بە ئێزدییەکان کراوە خەسڵەتەکانی کۆمەڵکوژی هەیە و پێویستە پەرلەمان لەبارەیەوە بڕیارێک دەربکات و سێـی ئاب وەکو کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەستنیشان بکات.

به‌ پیێی زانیارییه‌كانی بی ئێم سی ، بڕیارە رۆژی شەممە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکدا دەنگ لەسەر ئەو پرۆژە بڕیارە بدات و رۆژی سێـی ئاب بە رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان دەستنیشان بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP