Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تۆتنهام جامی ئاودی بەدەستهێنا

وەرزش

بینراو 35

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

لە یاری كۆتایی جامی ئاودی، هەردوو یانەی تۆتنهام و بایرن میونشن رووبەرووی یەكتر بوونەوە لەسەر یاریگای ئەلیانز ئارینا، تۆتنهام توانی سەركەوتن بەسەر بایرن میونشن تۆمار بكات بە لێدانی سزاو جامەكە بەرز بكاتەوە.

گێمی یەكەمی یارییەكە تۆتنهام توانی لە رێگای ئێریك لامێلا گۆڵی یەكەمی یارییەكە لە خولەكی ١٨ تۆمار بكات، ئەو گێمەش بە پێشكەوتنی تۆتنهام بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.

لە گێمی دووەمیشدا تۆتنهام دەسپێشخەری كرد لە تۆمار كردنی گۆڵدا، لە خولەکی ٥٩ کریستیان ئێریکسن توانی گۆڵی دووەمی تۆتنهام تۆمار بكات، لە خولەكی ٦١ یارییەكەشدا یانەی بایرن میونشن توانی گۆڵێك بكات لە ڕێگەی جان فیتییەوە جیاوازییەكە كەم بكاتەوە.

هێرشەكانی بایرن بەردەوام بوو بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە تا لە خولەكی ٨١ ئەلفۆنسۆ دەیڤز توانی گۆڵی یه‌کسان بوون تۆمار بكات، یارییەكەش تا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە، پەنا برایە بەر لێدانی سزا یەكلایی كردنەوەی تیپی براوە.

لە كۆتاییدا یانەی تۆتنهام توانی شەش بە پێنج یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتای پێبێنێت، ببێتە خاوەنی نازناوی جامی ئاودی بۆ ساڵی ٢٠١٩.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP