Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

بینراو 83

01/08/2019

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردد چه‌كدارانی داعش هێرشێكیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش له ناحیه‌ی كۆكس ئه‌نجامدا و له‌ ئه‌نجامدا چوار ئاسایش شه‌هیدبوون، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هاتووه‌، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ بازگه‌ی ناحیه‌ی كۆكسی سنوری ئیداره‌كه‌مان، هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار كارمه‌ندی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و هه‌شتی تریش برینداراربوون،  به‌ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستی و توندڕه‌وییه‌ ده‌كه‌ین، سه‌ری رێز و وه‌فاداری بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان داده‌نوێنین و هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. 


روونیشیده‌كاته‌وه‌،  لێره‌وه‌ رۆڵی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ به‌رزده‌نرخێنین كه‌ گیانفیداییانه‌ به‌رگریان كرد و رێگربوون له‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش هێرشه‌كه‌یان فراوانتر بكه‌ن و ئامانجی پیس و گڵاویان بپێكن، سوپاسی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و خۆبه‌خشان و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ده‌م برینداره‌كانه‌وه‌ چوون. 
 
جه‌ختیده‌كه‌نه‌وه‌، هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌ش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ به‌چاوكراوه‌یی و گیانفیدایی له‌ ئاماده‌باشیدان و رێگرن له‌ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی.
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان و سه‌رشۆڕی و مردن بۆ تیرۆریستان و تاریكبیران


ئیداره‌ی گه‌رمیان

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP