Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە سلێمانی‌ بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌برێت

کوردستان

بینراو 37

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر هێلكه‌ له‌ناوده‌بات.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ نێردراوه‌ تێیدا، به‌گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆخواردن،  له‌لایه‌ن لیژنه‌ ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له‌ناوعه‌لوه‌ی شاری سلێمانیدا، ده‌ستبه‌سه‌ر (٢٦٠) كارتۆن هێلكه‌دا گیراوه‌ كه‌ له‌مانگی ته‌مموزی‌ ٢٠١٩هاورده‌ی هه‌رێم كراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، نمونه‌ی هێلكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتووه‌ هێلكه‌كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP