Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گه‌نجێك له‌ ژیانی لادێكانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ته‌ختی شانۆ

هونەری

بینراو 666

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

کوڕە لاوێکی شارۆچکەی کەلار لە پێشتردا بە هۆی کردنەوەی راستەوخۆ لە توڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووک لەناو لادێکاندا، دەرکەوتنی بە شێوەیەکی کۆمیدیا هەوادارێكی زۆری پەیدا کردبوو، ئیستاش بەشداری کارێكی شانۆی بووە و بە شانۆی کۆمیدیا شۆرش دەکەم. 

چۆمان عەبدولڕەحمان  ناسراو بە چۆمان دێوانە، لە ١٠ ی ئازاری ١٩٩٣ لەشارۆچکەی خورماڵ سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە، باوک و دایکیشی خەڵکی شاری کەلارن و ئێستاش خانەوادەکەی دانیشتووی شاری کەلارن، بەڵام خۆی بەهۆی کاری هونەرییەوە لە شاری سلێمانی ژیان بەسەر دەبات، قۆناغەکانی خوێندنی لەو شارۆچکەیە تەواو کردووە  تا ١٢ی زانستی، بەڵام بە هۆی خراپی بارودۆخی ئابوری نەیتوانیوە لە خوێندن بەردەوامبێت.
چۆمان لە تەمەنێكی منداڵیەوە کاری دەستگێڕی ساردەمەنی و بنێشت فرۆشتنی کردوە بە کۆڵان و بازاڕی شارۆچکەدا، لە سەرەتایی هاتنی قەیرانەکانش بۆ کوردستان، لە رێگای پێگەی کۆمەڵایەتی خۆیەوە بە راستەوخۆ هەوادارانی بە قسە خۆشکانی بە شێوەی کۆمیدیا دڵخۆش دەکرد.
کردنەوەی ئەم راستوخۆیانە هەنگاوێكی باش بوو بۆ چۆمان چونکە وەک خۆی دەڵێت،" من لەڕێگای ئەم راسته‌وخۆیانەوە هەوادارێكی زۆرم پەیداکرد پێشیان دەوتم شوانی مەڕ بەڵام من قەت شوانی مەڕ نەبووم،  تەنیا لەبەر ئەوەی لەناو لادێکاندا راستەوخۆکەم دەکرد ئەوانیش وا ناویان دەبردم، ئەمە جگە لەوەی بە عەشایەر ناوم رۆشتووە بەڵام من شانازی بە عەشایەر بوونی خۆمەوە دەکەم."

چۆمان لە درێژەی قسەکانیدا وتی،" کاتێک ڕادیۆی تەکسی داوای پەیامی هاوڵاتیانی دەکرد بۆ بابەتێک منیش بە ڤیدۆ پەیامێکم بۆ نارد، ئەوە بوو دوای ئەوە بانگێشتیان کردم داوایان کرد من ببمە پێشەکەش کار، ئەوەش کردنەوەی دەرگایەکی نوێ بوو بۆ زیاتر ئاشنا بوونی من بە هەوادارەکانم و ماوەی دوو ساڵیش بەردەوامبووم، دواتر چوومەوە بۆ کەلار و لەوێ لە ڕادیۆی میلەت بوومە پێشکەش کار دوای ماوەیەک رادیۆکە وەستا لە کار کردن."

 هەروەها وتیشی، دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی بەرهەم‌ هێنانی فیلم  ریکلامیان کردبوو کە داوای ئەکتەر دەکەن  منیش چووم و بەشداری شانۆگەری گەمەی دزەکان کرد کە رۆڵی پیاوێکی بۆیاخچی ئێزعاج  وکۆمیدیم دەبینی کە بەشاراوەی ئاسایشی مەدەنی بوو.
چۆمان باسیشی له‌وه‌كرد، بۆ من شانۆ ئەزمونێكی نوێ بوو دەمەوێت لە داهاتوودا لە رێگای شانۆوە شۆڕشێک لە هونەردا دروست بکەم چونکە هونەر نوێگەریم پێ دەبەخشێت، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا بەشداری شانۆگەری کۆبەند و کورتە فیلمێک بەناوی مەڕی پەمەیی دەکەم.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP