Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەحمەد داودئۆغڵۆ: ئاکپارتی لە سیستەمی دروست لایداوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 18

پێش 3 هەفتە

Alternate Text


ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا ئاشكرای دەكات، ناكۆكییە توندە نێوخۆییەکان  بێزاریی و بێ هیوایی لەناو پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار دروست کردوە، بەهۆی سەركێشیی و تاكڕەویی ئەردۆغانەوە ئاکپارتی  دووچاری دابەشبوون و لێكترازان بووە لەنێو ریزەكانیدا.

 سەرۆک وەزیرانی پیشووی تورکیا  ئەحمەد داود ئۆغلۆ لەچاوپێكەوتنكی  لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی ئەمریكی رایگەیاند،" پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار،  لە بنەما سەرەکیەکانی خۆی لایداوە ئەوەش بوەتە جێگەی نیگەرانیی و ناڕەزایی و بێ هیواییەكی زۆر لەناو هەموو کادرانی حزبەکە بە سەركردەكانیشیەوە."


ئاماژەی بەوەش داوە،" ئاكپارتی پێشتر بە بەرنامە كاریكردووە بۆ دادوەریی و ئازادی رادەربڕین و بیروبۆچون, بەڵام لەسێ ساڵی رابردوودا ئاكپارتی ئەو بنەما سەرەكیكانەی پێشتر بنەمای سەرەكیی كاری سیاسیمان بوەو بەدرێژایی ژیانمان بەرێزەوە كارمان بۆ كردوە،  پشتگوێخراوە و گرنگیی پێ نادرێت."

هەروەها وتوشیەتی گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانیی بۆ سەرۆكایەتیی زیانی   گەورەی بەتوركیا گەیاندووە و دامەزراوەكانی تاڕادەیەكی زۆر لاوازكردوە. هەربۆیە  لەئاكپارتی جیادەبمەوە وهێزێكی سیاسی نوێ پێكدەهێنم.".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP