Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نه‌ڤید ریكۆردێكی نوێ ده‌شكێنێت

هونەری

بینراو 535

01/08/2019

Alternate Text
+ -

نەڤید زەردی گۆرانیبێژ و ئاواز دانه‌ری رۆژهاڵاتی کوردستان لە چەند رۆژی  رابردوو ڤیدیۆ کیلپیکی بڵاوكرده‌وه‌ و ریکۆردی زۆرترین بینەر لە یوتوب لەسەر ئاستی کوردستان وعیراق تۆمار دەکات. 


نەڤید خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ماوەی چەند ساڵیکە کاری هونەری دەکات و هەواداریکی زۆری لە خۆی کۆکردۆتەوە .
 
چەندین کۆنسیرتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەنجامداوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدۆ کلیپە. 
 
گۆرانیەکانی یەکیکن لە پڕبینەرترین گۆرانیه‌کانی پێگه‌ی یوتیوب. 
 
تازەترین ڤیدۆکلیپی نەفید کە زۆرترین قسەو باسی لەسەر بوو له‌ناو خەڵک و تۆرەکۆمەلاتیەکان بەناوی ئیلا.
 
ئەم ڤیدۆکلیپە ریکۆردی زۆرترین بینەری لە سەر ئاستی کوردستان و عیراق کە لەماوەی تەنها یەک رۆژ تۆماركرد و له‌وماوه‌یه‌دا ٣٨١هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه‌ ، ئه‌مه‌ش ریكۆردێكی نوێیه‌ بۆ ڤیدیۆكلیپێكی كردی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP