Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری دارایی: كەرتی تایبەت داینەمۆی پێشكەوتنە ئابوورییەكانە لە دنیای نوێدا

کوردستان

بینراو 35

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی كرد لە شاندێكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١/٨/٢٠١٩،  (ئاوات جەناب نوری)، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، پێشوازی كرد لە بەڕێز (د.دارا جەلیل خەیات) سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، كە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزارەتیان كرد.

لە میانی سەردانەكەدا وەزیری دارایی و ئابووری وێرای بەخێرهاتن، سوپاسی شاندی میوانی كرد بۆ سەردانەكەیان، ڕاشیگەیاند: كەرتی تایبەت داینەمۆی پێشكەوتنە ئابوورییەكانە لە دنیای نوێدا، بە كاركركردنی بەیەكەوەیی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت دەتواندرێ سەركەوتنە ئابوورییەكان بەدەست بهێنین و چارەسەری قەیرانە دارایی و ئابوورییەكان بكەین.

هاوكات شاندی میوان سوپاسی ئەو پێشوازی گەرمەی وەزیری دارایی و ئابووریان كرد هیوای بەردەوامی پەیوەندیەكانیان خواست.
لە كۆتایدا وەزیری دارایی و ئابووری هەموو پشتیوانییەكی پیشاندا بۆ كەرتی تایبەت لە چوارچێوەی دەسەڵات و تواناكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP