Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە

کوردستان

بینراو 38

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئێستا پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی دیاریکردنی ڕۆژی سێی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لە کۆبوونەوەدایە.

پێشتر شنۆ ئه‌شقی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی به‌ بی ئێم سی راگه‌یاندبوو، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی نائاساییە، تەنها تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان.


 دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی تەمووز  پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای  دیاریکردنی سێی ئاب،  وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئیزیدیەکان کرد ، لە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر خوێندەوەی دووم بۆ پڕۆژە یاساکە دەکەن و گفتوگۆ و لەسەر بڕگە و ماددەکانی دەکرێت، رۆژی سێشەمەش کە دەکاتە  سێێ ئاب خوێندەوەی سێیەمیش بۆ پرۆژە یاساکە دەکەن .


رۆژی سێشەمە پێنج ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژەیەکی ئیزیدیەکاندا تێدەپەڕیت  کە لەو ڕۆژەدا چەکدارانی داعش چوونە ناو شارۆچکەی شەنگالەوە، بەسەدان ئیزیدیان کوشت و فڕاند،  تا ئەم کاتەش چارەنوسی بەشیکێیان نادیارە،  کە ژمارەیان شەش هەزار و ٤١٧ کوردی ئیزیدی رفێندراون، لە ناویاندا سێ هەزار و ٣٧٢ کەسیان رزگار کراون .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP