Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی: رووداوەکەی شەوی رابردووی گەرمیان سەلماندی، پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌

کوردستان

بینراو 105

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رووداوەکەی شەوی رابردوی گەرمیان کە تیایدا هێرشکرایە سەر بنەکەیەکی ئاسایش په‌یامێكى روونمان به‌گوێدا ده‌دات و " پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

شه‌وى رابردو چەکدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى ئاسایش له‌ گه‌رمیان و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار کارمەندی ئاسایش و پۆلیس شەهیدبوون و هەشت کەسی دیکەش برینداربون.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی لەوبارەیەوە دەڵێت، " له‌كاتێكدا له‌ بیابانەکانی باشوری عێراق گۆڕی بە کۆمەڵی نوێی قوربانیانى تاوانى ئه‌نفال هه‌ڵده‌درێته‌وه‌، هەروەها لە کاتێکدا دوێنێ یادی ئەنفالی هەشت هەزار بارزانیمان کردوە و دو رۆژی دیکەش یادی کارەساتی جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکەینەوە، ئه‌م روداوه‌ په‌یامێكى رونمان به‌گوێدا ده‌دات".


روونیشیكردۆته‌وه‌، "دوژمنانمان له‌ هه‌مو سه‌رده‌م و بارودۆغێكدا ده‌ست ناپارێزن له‌ زیان گه‌یاندن به‌ رۆڵه‌كانمان، سه‌لماندیشی كه‌ كاروانى خه‌بات و گیانفیدایی گه‌رمیانیه‌كان بۆ پاراستنى خاكی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و درێژه‌ى هه‌یه‌".


قوباد تاڵەبانی ئه‌وه‌شی وت،" ئه‌م رووداوه‌ و جموجوڵەکانی ماوەی رابردوی گروپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکە سەلماندی، كه‌ پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و کۆتایی به‌ جموجۆڵه‌كانى ئه‌و ده‌سته‌ و گروپه‌ تیرۆرستیانه‌ بهێنن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP