Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەكتەبی سیاسی: جوامێرەكانی گەرمیان ‌و گەرمەسێر پیلانی تیرۆرستانیان پوچەڵكردەوە

کوردستان

بینراو 44

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پۆلێك رۆڵەی بەئەمەكی گەرمیان بەگیانی پاكیان پیلانی تیرۆریستانیان پوچەڵكردەوە، وتیشی،  قارەمانێتی‌و دڵسۆزی‌و ئەمەكی رۆڵە جوامێرەكانی گەرمیان ‌و گەرمەسێر سەلماندیەوە گەلەكەمان هەرگیز رێگەنادەن دوژمنان‌و تیرۆریستان ئارامی‌و ئاسایشی كوردستان بخەنە مەترسیەوە.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پەلامارە تیرۆرستییەكەی شەوی رابردووی سنوری گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت: شەوی رابردوو، تیرۆرستانی داعش، پەلاماری  بازگەی ناحیەی كۆكس-یان داو هێزەكانی ئاسایش ‌و دژەتیرۆر و پێشمەرگە قارەمانانە رووبەروویان بوونەوە، بەداخ ‌و پەژارەیەكی زۆرەوە پۆڵێك رۆڵەی بەئەمەكی گەرمیان شەهیدبوون ‌و بەگیانی پاكیان پیلانی تیرۆریستانیان پووچەڵكردەوە.

ئه‌وه‌شی وتووه‌،  پرسەو سەرەخۆشی لە كەسوكارو بنەماڵە‌و هاوڕێ ‌و هاوسەنگەرانی شەهیدان (ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی، بەرزان ئەحمەد، حەیدەر فوئاد، پشتیوان محەمەد جەبار) دەكەین، هاوبەشی خەم‌و پەژارەیانین، هەروەها هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە،  قارەمانێتی‌و دڵسۆزی‌و ئەمەكی ئەم رۆڵە جوامێرانەی گەرمیان‌و گەرمەسێر، سەلماندیەوە، كە گەلەكەمان هەرگیز رێگەنادەن دوژمنان‌و تیرۆریستان ئارامی‌و ئاسایشی كوردستان بخەنە مەترسیەوە.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیدەگەیەنێت، خوێنی ئەم شەهیدانە‌و تەواوی شەهیدانی شەڕی رووبەرووبونەوەی تیرۆر، دەبێ هاندەری تەبایی‌و یەكڕیزی زیاتر بێت، بۆ ئەوەی باشتر رووبەروی مەترسیەكانی سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لەناوچەكەدا لەبەرچاوبگیرێی‌و ناوچەكەیش پاكبكرێتەوە لە تیرۆریستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP