Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چه‌مچه‌ماڵ.. كه‌سێك براكه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت

کوردستان

بینراو 93

01/08/2019

Alternate Text
+ -

له سنوروری قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێك، برایه‌كی‌ خۆی‌ كوشت‌ و پاش تێپه‌ڕبوونی‌ چه‌ند كاتژمێریك به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا، هێزه‌كانى پۆلیس بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.


له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، تۆمه‌تبارێكى ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌چه‌كی‌ كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی‌ له‌ برایه‌كی‌ خۆی‌ كردووه‌، كه‌ ته‌مه‌نى ٣٥ ساڵه‌ و‌ به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
 
پۆلیس روونیشیكرده‌وه‌، پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی ‌‌و ده‌ستپێكردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌ناوه‌وه‌ توانراوه‌ بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى جه‌ختیشیكرده‌وه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌ به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ ٤٠٦ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ به‌ندكراوه‌ و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌ناو په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP