Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەرشەلۆنە هەنگاوی گەورە دەنێت بۆ كڕینی نیمار لەم یەك دوو رۆژەدا

وەرزش

بینراو 210

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

نیماری ئەستێرەی بەڕازیل و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تا ئێستا بەشداری هیچ یەكێك لەو یارییە دۆستانانەی نەكردووە كە یانە پاریسییەكە ئەنجامیداوە، سەرچاوەكان باس لەوە دەكە لەم دوو رۆژەدا بەرشەلۆنە هەوڵی كۆتایی دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

راهێنەری یانە پاریسییەكە تۆماس تۆخێلی هۆكاری بەشداری نەكردنی نیمار لە یارییە دۆستانەكان، دەگەڕێنیتەوە بۆ هۆكاری پزیشكی، بەشداری نەكردنی لە راهێنانە بەكۆمەڵەكاندا، كە ئەو یاریزانە تووشی پێكان هاتبوو پێشتر.


رۆژنامەكانی فەرەنسا لە ئێستادا بڵاوییان كردۆتەوە: پاریس سانجێرمان دەیەوێت وەرزێكی تریش نیمار بەردەوام بێت لەگەڵ یانەكە، لە پێناو ئەمەشدا یانەكە لیۆناردۆی بەڕێوبەری كارەكانی ئاگادار كردۆتەوە بە هەوڵدان بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە.

لەلایەکی ترەوە یانەى بەرشەلۆنە بریاریداوە لەم دوو رۆژەدا دواین هەوڵی خۆی بۆ گەڕانەوەى نەیمار بۆ ریزەکانی بدات و ئامادەشە دەستبەرداری راکیتیچ و کۆتینیۆ ببێت لە پێناویدا. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP