Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوا لە دیوانی چاودێری دارایی دەکرێت وردبینی بۆ ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات

عێراق

بینراو 79

01/08/2019

Alternate Text
+ -

جێگرى یەکەمى سەرۆكی پەرلەمانى عێراق لەگەڵ لیژنەکانى دارایی و نەوت و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی کۆبووەوه‌ و داوای لە دیوانی چاودێری دارایی کرد وردبینی بۆ ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.

حەسەن کەعبی، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەکانى دارایی و نەوت و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی ئاشكرایكرد، کێشەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و بەشە بوودجەی هەرێم لە یاسای بوودجەدا کێشەیەکی نوێ نییە و ئەوان وەک پەرلەمانى عێراق کۆکن لەسەر ئەوەی چارەسەرێکی یاسایی و کۆتایی بۆ ئەم بابەتە بدۆزرێتەوە.

روونیشیكرده‌وه‌، هەمووان لەسەر ئەوە کۆک بوون کە دەبێت هەرێم پابەند بێت بە یاسای بودجە و رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەبەغدا.

هاوكات بەشداربووانى کۆبوونەوەکە لەسەر چەند راسپاردەیەک رێککەوتن لەناویاندا پابەندکردنى وەزارەتى دارایی بە جێبەجێکردنى ماددەى ١٠ى یاساى بودجە و ئەوەى پەیوەستە بە پشکى هەرێم و پابەندبوونەکانى هەرێم بەرانبەر بەغدا.

لە کۆبوونەوەکەدا باسله‌وه‌كراوه‌،  لەسەر پێویستى هەژمارکردنى ئەو زیانەى بەر بودجەى عێراق دەکەوێت بەهۆى رادەستنەکردنى نەوت لەلایەن هەرێمەوە، لەگەڵ بەردەوامیدان بە گفتوگۆى هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرى سەرجەم کێشەکان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP