Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لاپۆرتا هێرشی توند دەكاتە سەر بارتۆمیۆ

وەرزش

بینراو 77

01/08/2019

Alternate Text
+ -

خوان لاپۆرتای سەرۆكی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هێرشی تووندی كردە سەر بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكەو پێی وایە شكستی هێناوە لە كارەكەیدا لە ئێستادا، پێویستە دەست لە كار بكێشێتەوە.

‎لاپۆرتا هەر لەو چاوپێكەوتنەیدا ئاماژەی بەوە كرد: هەموو پڕۆژەی بارتۆمیۆ لە ئێستادا بۆتە گواستنەوەی یاریزان لە میركاتۆكانی هاوینەدا، بێ ئەوەی گوێ بدات بە ئەنجامی یانەكە، یانەكەی تووشی قەیرانی دارایی كردووە، لە ئێستادا خەزێنەی یانەكە هیچ بڕە پارەیەكی تێدا نەماوە.

‎لاپۆرتا لە كۆتاییدا باسی ئەوەی كرد: ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆكی یانەكە چەندین گۆڕانكاری گەورە ئەنجام دەدات و جارێكی تر پیپ گواردێلا دەكاتەوە بە راهێنەری یانەكە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP