Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی مۆلیدە ئەهلیەکانی شاری سلێمانی دیاریکرا

کوردستان

بینراو 196

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

نرخی مۆلیدە  ئەهلیەکان لە شاری سلێمانی بۆ مانگی تەمموز لە نێوان بۆ هەر ئەمپێرێک لە (٨٥٠٠) بۆ(٩٥٠٠) دیاری کراوە،

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدەکان بۆ هەر کاتژمێرێک بۆ مانگی تەموز دیاریکرا.

بە پێی راگەیاندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی ، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدە (٢٥.٣٩) دینار دیاریی کراوە، خاوەن مۆلیدەکانیش (٢٢٠) بۆ ( ٢٤٠)  کاتژمێریان دیاری کردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لە نێوان ٨٥٠٠ بۆ ٩٥٠٠ دینار دەبێت  کە لە گەرەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی تر جیاوازە  نرخی ئەمپێرەکان.

هاوکات روونیشیكرده‌ووه‌، بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ  مۆلیدە ئەهلیەکان لەئامادە باشیدا دەبن و هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە ، ئەوان کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن.

 ئاماژە بەوەش کراوه‌، پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی ١٠ خولەک بەسەر تێپەڕبوونی بەسەر کارپێکردنی مۆلیدەدا تێناپەریت، بە پێچەوانەشەوە خاوەن مۆلیدەکان رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP