Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یۆڤانتوس بۆ هەر بۆندێك پرس بە رۆناڵدۆ دەكات

وەرزش

بینراو 73

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

‎رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشكرای كردووە: كە بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە لە هەر هەنگاوێكیاندا كە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ ئەنجامی دەدەن، راوێژ بە رۆناڵدۆ دەكەن و پاش ڕازی بونی ئەو یاریزانە هەوڵەكانیان دەستپێدەكەن.

‎سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەش كردووە: دووای ئەوەی كارگێڕی خانمە پیرەكە راوێژیان بە رۆناڵدۆ كردووە لەسەر گواستنەوەی رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبەری مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئەو یاریزانە رەزامەندی پیشانداوە لەسەر گواستنەوەكە.

‎سەرچاوە ئیتالیاكان باس لەوە دەكەن: یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت دیبالاو بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی مانچستەر، یانە ئینگلیزیەكەش رازیبووە بەو پێشنیارە لەئێستادا تەنیا رازەمەندی دیبالای ماوە، ئەمڕۆش دیبالا پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەكەوە دەكاتەوە بریاری خۆی ئاشكرا دەكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP