Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... دوو كەس دوای ئەوەی باوكیان دەكوژن تەرمەكەی دەبەنە دهۆك

کوردستان

بینراو 219

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

رۆژی یەکشەممە (٢٨-٧-٢٠١٩) تەرمی شۆفێرێکی تاکسی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر رێگەی نێوان ناحیەی کەڵەک و موسڵ دۆزرایەوە، دوای چوار رۆژ لە دۆزینەوەی تەرمەکەش پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت ، سێ کەس کە دووانیان کوڕی کوژراوەکە بوون، بە تۆمەتی کوشتنی ئەو پیاوە دەستگیرکراون.

هێمن سلێمان، بەرپرسی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە دهۆک رایگەیاند  " رۆژی ٢٨ی ته‌مموز پۆلیسی دهۆک لە حاڵەتێکی کوشتن ئاگادارکرایەوە، کە کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەسەر رێگەی نێوان ناحیەی کەلەک و موسڵ کوژراوە، دەستبەجێ ئەفسەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەردەڕەش و پۆلیسی بەردەڕەش لەگەڵ تیمێکی بەڵگەی تاوان و دادوەری لێکۆڵینەوە سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد.

وتیشی، لە شوێنی رووداوەکە بەپێی ئەو بەڵگانەی لەلای کەسی کوژراو هەبوون، دەرکەوت کوژراو پیاوێکی تەمەن ٥٨ ساڵە بەناوی سامی سلێمان و دانیشتووی شاری هەولێرە، راستەوخۆش تەرمەکەی بۆ لیکۆڵینەوە رەوانەی پزیشکی داد کرا، دواتر لەلایەن بەڕێوەبەی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون پێکهێنرا و لە ماوەی سێ رۆژدا ئەفسەر و پۆلیسەکانی ئێمە توانیان چەند تۆمەتبارێک دەستبەسەر بکەن، کە دووانیان کوڕی تاوانلێکراو بوون".

بەرپرسی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆک روونیشیكرده‌وه‌، لە لێکۆڵینەوەکاندا هەردوو کوڕی تاوانلێکراو دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرن. ئەوان لە دانپێدانانەکەیان گوتوویانە لە رۆژی ٢٨ی ته‌مموز، واتە رۆژێک پێش دۆزینەوەی تەرمەکەی، باوکی خۆیان لەنێو ئۆتۆمبێل لە سەنتەری پارێزگای هەولێر کوشتووە، پاشان بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیان تەرمەکەیان هەر بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بردووەتە سەر رێگەی نێوان ناحیەی کەلەک و موسڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP