Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاماری کۆتایی قوربانیان و رزگارکراوانی ئێزدیەکان ڕاگەیندرا

کوردستان

بینراو 69

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

به‌رپرسی نوسینگه‌ى كاروبارى رفێنراوانى ئێزدى دوایین ئاماری قوربانیان و رزگاربوانی ئێزدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سێ هەزار و ٥٠٩ ئێزدی لەدەستی جەکدارانی داعش رزگارکراون.

حسێن قائیدی، به‌رپرسی نوسینگه‌ى كاروبارى رفێنراوانى ئێزدى ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو ئێزدییانەی کە لە ءێراقدا دەژین ( ٥٥٠ ) هەزار  کەسن و ( ٣٦٠ ) هەزار کەسیان بەهۆی هێرشەکانی داعش بۆ ناوچەکانیان ئاوەرەبوون.
هەروەها وتیشی، ژماره‌ی ئەو شه‌هیدانەی لە رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال هه‌زار و ٢٩٣ شه‌هیدن و ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك دوو هه‌زار و ٧٤٥ منداڵن.

بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانە لا کاتێکدایە دوو رۆژی دیکە پێنج ساڵ بەسەر هێرشەکانی چەکدارانی بۆسەر شەنگال تێدەپەڕێت کە لە ٣ ئابی ٢٠١٤ ئەنجامیاندا بەو هۆیەشەوە سەدان کەس بونە قوربانی و هەزاران کەسیدیکەشیان ئاوارەبوون

حسێن قائیدی ئاماژەی بەوەشدا، شەش هه‌زار و٤١٧ هاوڵاتی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندراون، کە سێ هه‌زار و٥٤٨ کەسیان لە رەگەزی مێ و دوو هه‌زار و ٨٦٩ كه‌سیان لە ره‌گه‌زی نێرن، ژماره‌ی ئه‌و  ئێزدیانە کە چوونەتە دەرەوەی وڵات بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس مه‌زنده‌ ده‌كرێن، هاوکات تا ئێستاش ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدیەکان دۆزراونەتەوە.

وتیشی، ٦٨ مەزارگە و شوێنه‌ ئاینییه‌كانی تایبەت بە ئێزدیەکان تەقێندراونەتەوە.

لەبارەی ژمارەی رزگاربوانی دەستی داعش حسێن قائیدی وتی،  تا ئێستا سێ هەزار و ٥٠٩ کەس رزگارکراون، کە هەزار و ١٩٢ كه‌سیان ئافره‌تن و ٣٣٧ كه‌سیان پیاون و هەزار و ٣٣ کەسی دیکەیان كچانی منداڵ: هه‌زار و ٣٣ منداڵن و تا ئێستاش دوو هەزار و ٩٠٨ کەسی دیکە رزگارنەکراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP