Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئارێز عه‌بدوڵا: هه‌ركه‌سێك ببێته‌ سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك مام جه‌لال نابن

کوردستان

بینراو 41

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

 ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك له كۆنگره‌دا ببێته‌ سكرتێری گشتیی حزبه‌كه‌ی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك مام جه‌لال نابن.

ئاریز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ مه‌به‌ستی به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان، كۆمیته‌یه‌كیان پێكهێناوه‌ و ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ كردووه‌ و حزبه‌كه‌ی تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌دا هه‌بوون و كۆنگره‌یه‌كی جیاواز له‌وانه‌ی پیشتر ده‌به‌ستن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ كۆنگره‌دا سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن و سه‌رله‌نوێ به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی داده‌ڕێژنه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP