Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان سێی ئابی وەک رۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەسەندکرد

کوردستان

بینراو 37

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهات كه‌ تایبه‌ت بو به‌ خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پڕۆژه‌ بڕیاری به‌ جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی ئێزدیه‌كان، لە کۆبوونەوەکەدا سێی ئاب وەک ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەسەند کرا.

 لە دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیارەکە کرا ڕێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکەی بۆ رۆژی شەممەی داهاتو هەڵگرت بۆ ئەوەی دەنگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ بدرێت.

لە پڕۆژە یاساکە دا ئەوەش هاتووە، "ئەو كوشتار و كۆمەڵكوژیەی دەرهەق بە ئێزدییەكان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەلایەن  رێكخراوی  تیرۆستی داعش ئەنجامدرا، خه‌سڵەتی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ لە خۆ دەگرێت، كە تاوانی نێودەوڵەتین".

باس لەوەشکراوە، “پێویستە دەسەڵاته‌ دەستوریەكانی كۆماری عێراقی فیدراڵ بەرپرسیاریەتی قەرەبوكردنەوەی دابینكردنی ماف و ئیمتیازاتی قوربانیان و ئاوەدانكردنەوە لە ئەستۆ بگرێت".

هەربەپێی پڕۆژە بڕیارەکە، رۆژی سێی ئاب به‌ رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیەكان ده‌ناسێنرێت و دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن.

ئەمە لە کاتێکدایە لەسەرەتای مانگی تەمووز  پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای  دیاریکردنی سێی ئاب، وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئیزیدیەکان کرد، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر کوبونەوەیەکی نائاسای ئەنجامدا بۆ خوێندەوەی دووم بۆ پڕۆژە یاساکە و گفتوگۆ و لەسەر بڕگە و ماددەکانی کرا، رۆژی سێشەمەش کە دەکاتە  سێێ ئاب خوێندەوەی سێیەمیش بۆ پرۆژە یاساکە دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP