Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی داوایەک ئاراسته‌ی ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران دەکات

کوردستان

بینراو 43

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا داوایكرد ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و چه‌ند توێژێكی دیكه‌، سه‌رنج و تێبینی و پیشنیازی خۆیان بۆ بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پلان و كاری چوار ساڵی ئاینده‌ی وه‌زاره‌كه‌یاندا سودی لیوه‌ربگرن.

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و لاوان داواشی له‌ مامۆستایانی زانكۆ و وه‌رزشوانان و لاوان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كردووه‌، به‌شداربن له‌ ناردنی پێشنیاز و سه‌رنجه‌كانیان، بۆ كار و پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ئاینده‌دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا سه‌رنج و تێبینی و پیشنیازه‌كان بگه‌نه‌ دیوانی وه‌زاره‌ت.

ئەمە لاکاتێکداییە ١٠ مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە متمانەیەن پێدرا سوێندی یاساییان خوارد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP