Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی دارای بڕیارێکی نوێی لە بارەی گومرگەوە دەرکرد

کوردستان

بینراو 181

01/08/2019

Alternate Text
+ -

 لە دوای ئاشکرا بوونی هێنانی سەدان تۆن شمەک بە قاچاغ و بێ گومرگ، ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بارەی گواستنەوەی کاڵا بەشێوەی ترانزێت لەسەر سنوورەکان دەرکرد.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ ئابی ٢٠١٩ فرمانی وزاری ٣٢١ دەرکرد کە تێیدا هاتووە، " له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ و بره‌ودان به‌ جوڵه‌ی‌ بازرگانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و نه‌هێشتنی‌ قۆرخكاری‌، بڕیارماندا به‌ رێگه‌پێدان به‌ گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵایانه‌ی‌ له‌ روی‌ یاساییه‌وه‌ رێگه‌پێدراون بۆ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ به‌شێوه‌ی ترانزێت بۆ سه‌رجه‌م بازرگانان".

وەزیری دارایی راشگەیاندووە، " به‌پێی‌ رێكار و میكانیزمی‌ گونجاو رێژه‌ی‌ یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی‌ ره‌سمی‌ گومرگی‌ ناو پێناسه‌ی‌ گومركی‌ و ره‌سمی‌ زیاده‌ رێگه‌ به‌و كاره‌ ده‌درێت و فەرمانەكەش لە رۆژی‌ ده‌رچونی‌ ده‌خرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، رۆژی ٢٩تەمموزی٢٠١٩ عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،"کاڵایه‌کی زۆر داخڵده‌کرێت (به‌تایبه‌ت شیش و هێلکه‌) ده‌ڵێن: ترانزێته‌ بۆ سوریا، من یه‌ک مانگه‌ سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، هه‌موو ئه‌م کاڵایانه‌ بۆ ناوخۆیه‌و بۆ خۆ دزینه‌وه‌ له‌ گومرگ ده‌کرێت، ڕۆژانه‌ هه‌زاران ته‌ن شیش داخڵده‌کرێت، ته‌نی شیش گومرگی ٩٠ دۆلاره‌، به‌ڵام یان عه‌فوده‌کرێن یان به‌ درۆ ده‌ڵێن: بۆ سوریا ده‌چێت و ترانزێته‌و گومرگ نادرێت".

لەسەر ئەوە بابەتە عەلی حەمە ساڵح بەڵگەیەکی بڵاو کردوەوە ڕایگەیاند، " ئه‌و عه‌فوه‌ی ته‌نیا به‌ یه‌ک نوسراو کراوه‌ بایی 4 ملیۆن دۆلاره‌، عه‌فوی گومرگی له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌کان هه‌یه‌، ئه‌مه‌یه‌ وایکردوه‌ داهاتی گومرگ که‌م بێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP