مه‌لا به‌ختیار: ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی پێویستی به پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری ڕه‌خنه‌گرانه هه‌یه
کوردستان
بینراو 73
01/08/2019
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كه‌ی پێویستی به پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری ڕه‌خنه‌گرانه هه‌یه.
مه‌لا به‌ختیار له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی قه‌ڵادزێ و به‌شداربوانی خولێكی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ناوه‌نده‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌رچی له ئێستادا حزبه‌كه‌ی خاوه‌نی چه‌ندین كه‌ناڵی جیاوازه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به گشتی له ئاستی دنیای سۆشیال میدیا‌و جیهانگیریدا بێت.
باسی له‌وه‌شكرد, وه‌ك چۆن داموده‌زگاكانی یه‌كێتی پێویستی به ڕه‌خنه و پێداچوونه‌وه هه‌یه، ڕاگهیاندنهكهشی پێویستی به ستراتیژ و سیاسه‌تێكی ڕۆشنبیریی سه‌رده‌میانه هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پێویسته ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه هه‌یه، بیكات به متمانه له ناو خه‌ڵكیدا و بە بەڵگەوە كارێك بكات متمانە لەناو ڕای گشتی و تاكی كورددا دروستبكات.