Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی نامەیەک بۆ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ دەنێرێت

کوردستان

بینراو 413

01/08/2019

Alternate Text
+ -

قوباد تاڵەبانی سوپاس نامەیەک بۆ وەزیری پێشوی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ( دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ )  دەنێریت لە بەرامبەر کارکردنی وەک وەزیرێکی چالاک  لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی سوپاسنامەیەک دەنێرێت بۆ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ وەزیری پێشوی ئاوەدانکردنەوە و نیشتە جێکردن و تێیدا دەڵێت، " زۆر سوپاستان دەكەم كە لەماوەی ڕابردوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، برایانە و دڵسۆزانە هاوكارمان بوون و پێكەوە كارەكانمان ئەنجامداوە لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی".

جێگری سەرۆکی حکومەت ئەوەشی ووتەوە، " دەستخۆشیشتان لێدەکم لە پای ئەو هەوڵانەی بەگەڕتانخستووە بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانەکەمان و هەموو کارەکانتان جێگەی نرخاندنی زۆرە".

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی تری نامەکەدا نوسیویەتی، " بۆ خۆم زۆر خۆشحاڵ بووم كە لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سەرباری قەیران و گرفتەكان پێكەوە كاری باشمان جێبەجێ كردووە، جەنابتان نموونەیەكی جوان بوون لە شێوازی پێكەوە كاركردن لەپێناو بەرژوەندییەكی گەورەتر كە ئەویش خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە".

لە کۆتایشدا نوسیویەتی، "دووبارە سوپاستان دەكەم و لە هەر كوێ بن هەماهەنگ دەبم لەگەڵتان، بۆ قۆناغی داهاتووش پێویستمان بە ڕاوێژو تواناكانی ئێوەش دەبێ".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP