Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كۆكسدا ته‌قییه‌وه‌

کوردستان

بینراو 42

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی كوڵجۆ كه‌ ناوه‌ندی ناحیه‌ی كۆكسه‌ له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان، بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلی سمکۆ جەبار به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كۆكسدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ كه‌وت، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.

به‌پێی زانیاریه‌كانی بی ئێم سی، له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كۆكس و دوو كارمه‌ندی ئاسایش له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌دابوون، به‌ڵام زیانیان به‌ر نه‌كه‌وتووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، شه‌وێ  ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر بینای ئاسایشی جه‌له‌ولا، كه‌  بنكه‌كه‌ی له‌ ناحیه‌ی كۆكسه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چوار كارمه‌ندی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر شه‌هیدبوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP