Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان

بینراو 1038

01/08/2019

Alternate Text
+ -

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکات کە بەرواری وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانی ئەوانەی لە ٥/٨/٢٠١٩ وەیەی دەتوان لە ڕۆژی یەک شەممەوە تا پێنج شەممە لە کاتژمێر ( ٢ ) پاش نیوەڕ تا کاژمێر ( ٦ ) ئێوارە دەتوانن سەردانی فەرمانگەکە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانیان.

لە ئاگادارییەکی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سلێمانیدا هاتووە، " ‏‎داواكارین له‌و هاوڵاتیانەی كه‌ بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتیمانیەکانیان تا بەرواری (٨/٥/٢٠١٩) رۆژانە لە یەكشەممە وە تا پێنج شەممە له‌ كات ژمێر ( 2 ) پاش نیوه‌رو بو كات ژمێر( ٦ ) ئیواره‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ئه‌و فه‌رمانگانه‌ بكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێ كردوه‌ بوَ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانیەکانیان‌".

هەروەها ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە هاوڵاتیان لە کاتی وەرگرتنەوەی کارتە نیشتیمانییەکان پێوەیستە هەریەکە لە (ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی‌) و (پێناسی‌ باری شارستانی‌) و (پسوڵەی وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە ناوی ئەو کەسەی کە تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە).

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP