Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنی کارنامەی وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار پێکهێنرا

کوردستان

بینراو 74

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکاران و ئەنجومەنی وەزارەت کۆبویەوە ، لەکۆبونەوەکەدا میکانیزمی چۆنیەتی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتی نوێ و بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی تاووتوێکرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١/٨/٢٠١٩ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکاران و ئەنجومەنی وەزارەت کۆبویەوە ، لەکۆبونەوەکەدا میکانیزمی چۆنیەتی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتی نوێ و بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی تاووتوێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە بابەتی ڕێکخستنەوەی دەوام و ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان و بەرتیل و ڕەشوە و ڕۆتین لە گرینگترین کارەکانییانە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، باس لە چۆنیەتی ئامادەکردنی بەرنامەی کاری وەزارەت لەسەرفۆرمە تایبەتیەکان کراوەو، بەڕاوێژی سەرجەم بەشداربووان بڕیاردرا بە دروستکردنی لێژنەیەکی تایبەت بە ئامادەکردنی کارنامەی وەزارەت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP