Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا ماوەی مانەوەی پەنابەرە سورییەکان لە وڵاتەکەی درێژدەکاتەوە

جیهان

بینراو 73

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ژێر ناوی پاراستنی کاتی، رەزامەندی دەربڕی بە مانەوەی حەوت هەزار ئاوەرەی هەڵهاتووی سوریا لە جەنگ بۆ ماوەی ١٨ مانگ.

ویلایەتە یەکگرتووەکان پاراستن و پارێزگاری کاتی بەو هاوڵاتیانە دەبەخشێت کە بەهۆی جەنگ یان کارەساتی سروشتییەوە وڵاتەکانیان بەجێهێشتووە و ناتوانن بۆی بگەڕێنەوە.

لە چوارچێوەی سیاسەتە توندەکانی ئەمریکا بۆ پەنابەران کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیڕەوەی دەکات، هەوڵدراوە بەرنامەیەک بۆ هاوکاری نزیکەی ٣٢٧ هەزار پەنابەر لە سیلڤادۆر، هایتی، نیگاراجۆ و سودان دابنرێت.

وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامی جەنگە ناوخۆییەکانی سوریا کە زیاتر لە ٨ ساڵە بەردەوامی هەیە، بڕیاردراوە ماوەی مانەوەی پەنابەرە سورییەکان درێژبکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار خەڵکی سوریا لە ساڵی ٢٠١٢وە ئەو مافەیان پێبەخشراوە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP