Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وتاری ئەمڕۆی مەککە بەزمانی کوردی دەدرێت

کوردستان

بینراو 547

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

لە ناوەڕۆکی وتاری ئەمڕۆی مەککە بۆ حاجیانی کوردستان باس لە چۆنیەتی ڕۆیشتن بۆ کێوی عەرەفە دەکرێت، کە ڕۆژی شەمە حاجیانی هەموو جیهان بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێدەکەون.

ئەمڕۆ وتاری هەینی لە مەککە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان، بە زمانی کوردی دەدرێت، کە وتارەکە لەلایەن مامۆستایەکی ئاینی کوردەوە پێشکەش دەکرێت.

 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە کەناڵی بی ئێم سی ڕاگەیاند، لەگەل ئەوەی چوار هەزار حاجی کوردمان هەیە بەڵام لە وتارەکدا تەنیا ٦٠٠ کەس دەتوانن بێنە ناو هۆڵی وتار دانەکەوە بە هۆی کەمی جێگاوە، بەڵام دەتوانن لە دەرەوە و لەناو مەکەشدا گوێ لە وتارەکە بگرن چونکە دەنگ بۆ هەموو شوێنێک دەڕوات، هەر کەسێکیش ئازادە لەوەی بەشداری دەکات وتاری هەینی بکات.

هاوکات ئەوەشی روون کردوە، ناوەڕؤکی وتاری ئەمڕۆی کە بە زمانی کوردی دەدریت بۆ حاجیانی کوردستان، باس لە چۆنیەتی ڕۆیشتن  و ئەرکە ئاینەکان بۆ چوونە سەر کێوی عەرفە دەکریت لەلایەن مامۆستای وتار بێژەوە.

جێی ئاماژەیە وتاردان بە زمانی کوردی، بۆ جاری دووەمە لە شاری مەککە بۆ حاجیان بدرێت، ئەمە لە کاتێکدا، ساڵی رابردوو پێنج هەزار و 439 كەس لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونە سعودیە، بەڵام بەبەراورد بە ساڵی پار ژمارەی ئەمسالی حاجیانی کوردستان زیادی کردووە بۆ حەوت هەزار و ١٣٠ حاجی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP