Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تایلەند.. ژمارەیەک تەقینەوە روویدا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 49

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

میدیاکانی تایلەند رایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی دەنگی سێ تەقینەوەی بچووک لە بانکۆکی پایتەخت لە سێ شوێنی جیاوازدا بیستراوە، بەهۆی ئەوەشەوە دوو کارمەندی پاکوخاوێنی برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، دوای بیستینی دەنگی تەقینەوەکان لە نوسینگەی حکومەت لە ناوەندی بانکۆک، پۆلیسی تایلەند لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری تەقینەوەکان دەستپێکردووە.

ئەفسەرێكی پلە باڵای پۆلیسیش رایگەیاندووە، لە ناوچەی سوان لوانغ دوو کارمەندی پاکوخاوێنی برینداربوون.

پۆلیسی ئەو شارەش رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، دوو بۆمبی ساختەیان لە نزیک شوێنی کۆبوونەوەی ئاسایشی دەرەکی دۆزیوەتەوە و دوو کەسیشیان لەسەر ئەو بۆبمابە دەستگیرکردووە.

لەئێستادا شاری بانکۆک کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و زلهێزەکانی جیهان وەک ئەمریکا و چین و روسیا لەخۆدەگرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP