Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سعودیه‌.. بۆ یه‌كه‌مجار ڕێگه‌ به‌ ژنان درا به‌ ته‌نیا گه‌شتبكه‌ن

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 46

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بۆ یه‌كه‌مجار سعودیه‌ ڕێگه‌یدا به‌ ژنان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خێزانه‌كه‌یان گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.

ماڵپه‌ڕی بی بی سی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌پقیی چه‌ند یاسایایه‌كی نوێ كه‌ له‌ سعودیه‌ ده‌رچووه‌، ژنانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خێزانه‌كه‌یان، یاخود به‌بێ ئه‌وه‌ی پیاوێكی له‌گه‌لدا بێت، گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هه‌ر به‌پیی یاسا نوێیه‌كانی سعودیه‌، ژنان مافی كاركردنیان هه‌یه‌ و چیتر جیاوازی ناكرێت له‌ نێوان ژنان و پیاواندا بۆ كاركردن له‌و وڵاته‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، پیشتر به‌پیی یاساكانی سعودیه‌ ژنانی ئه‌و وڵاته‌ پێویستبوو له‌ كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پیاوێكیان له‌گه‌ڵ بووایه‌ و ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌درا به‌ ته‌نیا گه‌شت بكه‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP