Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی پێنج گەریلای پەکەکەی راگەیاند

کوردستان

بینراو 77

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە لە باکوری عێراق ٥ گەریلای پەکەکە کوژراون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سوپای توركیا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی چنگ لە هەردوو ناوچەی زاپ و مەتینا لە باکوری عێراق ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا ٥ گەریلای پەکەکە کوژرا.

لە ٢٧ی ئایاری رابردوو، هێزەکانی سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی (چنگ)یان لە ناوچەی خواکورگ لە باکوری عێراق راگەیاند دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP