Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سوپای پاسداران هۆشداریه‌كی توندی دایه‌ ئه‌مریكا

جیهان

بینراو 182

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان بكات، ئه‌وا به‌ توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه‌.

یه‌دوڵا جه‌وانیى جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند، ئێران هۆشدارییداوه‌ته‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ هه‌ر دوژمنكاریه‌ك، به‌رامه‌به‌ری بكه‌ن.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ تا ده‌ریای سور و ده‌ریای عه‌ره‌ب، توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكیان هه‌یه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌ریان.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، تەنها هێزە چەکدارەکانى ئێران پاراستنى ئاسایشى کەنداوى لە ئەستۆدایه‌ و هیچ هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه‌ نیه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو، ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دروستبكات بۆ پارێزگاریی له‌ ئاسایشی ده‌ریاوانیی له‌ كه‌نداو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP